|
بِسْمِ اللهِ الْرَّحْمنِ الْرَّحِيمِ اْلْحَمْدُ للهِ رَبِ الْعَالَمْينَ (2) اْلرَّحْمنِ اْلرَّحِيمِ (3) مالِكِ يَوْمِ الْدِّينِ (4) إيَّكِ نَعْبُدُ وَ إيَّاكَ نَسْتَعِينُ (5) اهْدِ نَا الصِّراطَ الْمُسْتَقِيمَ (6) صِراطَ الَّذِينَ أَنْعَمْتَ عَلَيهِمْ غَيْرِ الْمَغْضُبِ عَلَيْهِمْ وَ لا الضَّآلِّينَ(7) (1) به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان (2) سوپاس و ستایش هه‌ر شایسته‌ی خوایه‌و بۆ خوایه‌که خاوه‌ن وپه‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیان و بوونه‌وه‌ره (3) بهخشندوه میهره‌بانه و کانگای ره‌حمه‌ت ومیهره‌بانیه (ره‌حمه‌تی له دونیادا هه‌موو شتێکی گرتۆته‌وه به‌ڵام له قیامه‌تدا ته‌نها بۆ ئیماندارانه) (4) خاوه‌ن وسه‌رداری رۆژی پاداشت وسزایه (پادشای رۆژی قیامه‌ته که دادپهروهریرههاو بێ سنوری تیادا به‌رپا ده‌کات). (5) خوایه ته‌نها هه‌ر تۆ ده‌په‌رستین و هه‌ر له‌تۆش داوای یارمه‌تی وپشتیوانی ده‌که‌ین ( له کار‌و باری دین ودنیاماندا به‌تایبه‌ت له‌و کاروبارانه‌دا که به تۆ نه‌بێت به که‌س ناکرێت). (6) خوایه به‌رده‌وام رێنمویمان بفه‌رموو بۆ ئه‌م رێبازی راست ودروستی ئیسلامه (7) که به‌رنامه و رێبازی ئه‌وانه‌یه که له ناز و نيعمه‌تی خۆت به‌هره‌وه‌رت کردوون نه‌مانخه‌یته سه‌ر رێگای ئه‌وانه‌ی که خه‌شم وقینیان لێ گیراوه ( به هۆی ئه‌وه‌وه ده‌یزانن و لایان داوه) ، هه‌روه‌ها نه‌مان خه‌یته سه‌ر رێبازی ئه‌وانه‌ش که سه‌رگه‌ردان وگومران (به هۆی لاساری و یاخی بوون ونهزانینیانهوه). [ سُورَةُ الْفَاتِحَةُ ] |