بابه‌ته‌کان
       
       
       

گوێ بگره‌ له‌ قورئانی پیرۆز






قورئانی پیرۆز



به‌ده‌نگی مشاري بن راشد العفاسي

به‌م به‌رنامه‌یه‌ کارده‌کات

 

 

فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر

 

(1) حدثني أبو بكر بن أبي شيبة حدثنا حفص بن غياث عن داود عن الشعبي عن مسروق عن عائشة قالت قلت : (يا رسول الله بن جدعان كان في الجاهلية يصل الرحم ويطعم المسكين فهل ذاك نافعه قال لا ينفعه إنه لم يقل يوما رب اغفر لي خطيئتي يوم الدين).
                            رواه مسلم

ریوایه‌ت کراوه‌ له‌ حه‌زره‌تی عائشه‌وه‌ خوای لێ رازی بێت، له‌ پێغه‌مبه‌رم پرسی: (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا بن جدعان له‌ جاهلیه‌تدا سه‌ردانی خزمانی ده‌کردو نانی ده‌دا به‌ هه‌ژاران ئایا ئه‌وه‌ سودی پێ ده‌گه‌یه‌نێت فه‌رموی سودی پێ ناگه‌یه‌نێت، هه‌رگیز رۆژێک نه‌یوتووه‌ په‌روه‌ردگارا له‌ گوناهه‌کانم خۆش به‌ له‌ رۆژی دواییدا).

 

 

 

(2) ئیبنو عه‌بباس -ره‌زای خوای لێ بێت- فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نامه‌یه‌کی به‌ناوی خۆیه‌وه‌ نووسی و به‌پیاوێکدا ناردی بۆ سه‌رگه‌وره‌ی وڵاتی به‌حره‌ین، که‌مونذیری کوڕی ساوابوو، هه‌تا ئه‌و بیگه‌یه‌نێ به‌کیسرای شای ئێرانی ئه‌وکاته‌، جاکاتێ کیسرا نووسراوه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) ده‌خوێنێته‌وه ده‌یدڕێنێ! پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) نزای لێ کردن که‌ شه‌ق و په‌ق کرێن.
ڕاڤه‌و شیکردنه‌وه‌:
ئه‌و پیاوه‌ی کاغه‌زه‌که‌ی پێغه‌مبه‌ری برد بۆ گه‌وره‌ی به‌حره‌ین عبدوڵڵای کوڕی حوذافه‌ی سه‌همی بوو، کیسرا نازناوی شای ئێرانه‌ قه‌یسه‌ریش نازناوی هه‌موو پادشایه‌کی ڕۆمه، ێه‌م کیسرایه‌ ناوی (پڕویزی کوڕی هوفری کوڕی ئه‌نوشیروان)ه‌، نزاکه‌ی پێغه‌مبه‌ری لێ گیرابوو کوڕێکی هه‌بوو ناوی شیرۆ بوو، خودا زاڵی کرد به‌سه‌ریدا، به‌خه‌نجه‌ر سکی دڕی و کوشتی         (تاج- 8ل- 113).

 

(3) ئه‌نه‌س (رضي الله عنه) فه‌رمووی: پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم) نامه‌یه‌کی نووسی: یاوویستی نامه‌ بنێرێت بۆ کیسراو قه‌یسه‌ری رۆم و بۆ نه‌جاشی پادشای حه‌به‌شه، هه‌تا بانگیان بکا بۆ سه‌ر ئایینی پیرۆزی ئیسلام، یارانی عه‌رزیان کرد: هه‌ر نامه‌یێ مۆر نه‌کرابێ ئه‌مانه‌ وه‌ری ناگرن، پێغه‌مبه‌ریش(صلى الله علیه وسلم) ئه‌نگوستیله‌یه‌کی زیوینی دروست کرد، مۆری (محمد رسول الله)ی لێ هه‌ڵکه‌ند، هه‌رنامه‌یه‌کی ده‌نارد بۆ که‌سێ به‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌ مۆری ده‌کرد، ئه‌نه‌س فه‌رمووی: ئێستاش ده‌ڵێی بریسکه‌ی ئه‌و ئه‌نگوستیله‌یه‌ له‌به‌رچاومه‌ که‌ له‌ په‌نجه‌ تووته‌ی ده‌ستی پێغه‌مبه‌ردا بوو.
ڕاڤه‌و شیکردنه‌وه‌:
ئه‌نگوستیله‌ی زیو بۆ پیاو سوننه‌ته‌.
مۆرکردنی نامه‌و شتی وا سونه‌ته‌.
نووسینه‌وه‌ی عیلم‌ و زانست‌و ناردنی بۆ خه‌ڵکی تر له‌ موسوڵمانان‌و غه‌یری مسوڵمان به‌مه‌رجی خۆی دروسته‌.
نه‌خشی ئونگوستیله‌که‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) سێ دێڕ بوو، دێڕی یه‌که‌م (محمد) بووک دێڕی دوه‌م (رسول) بوو، دێڕی سێیه‌م (الله‌) بوو، له‌خواره‌وه‌ ده‌خوێندرایه‌وه‌ بۆ سه‌ره‌وه‌ ئاوا: محمد رسول الله‌.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) جاروبار ونگوستیله‌که‌ی ده‌کرده‌ په‌نجه‌ تووته‌ی ده‌ستی چه‌پی، جاروباریش ده‌یکرده‌ په‌نجه‌ تووته‌ی ده‌ستی ڕاستی، که‌ده‌چوو بۆ سه‌رئاو دایده‌که‌ند: (تاج -4ل- 118 تاج- 3ص 159).

 

(4)  باسی: دانیشتن له‌و شوێنه‌دا که‌ریزی کۆڕه‌که‌ کۆتایی‌ دێ
- ئه‌بو واقیدی له‌یثی (ره‌زای خوای لێ بێت) فه‌رمووی: جارێک پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر) له‌ مزگه‌وت دانیشتبوو، خه‌ڵکه‌که‌ش له‌ده‌وری دانیشتبوون، خه‌ریکی تاعه‌تی خودا بوون، له‌و کاته‌دا سێ که‌س هاتن، دوانیان هاتنه‌ به‌ره‌وه‌ بۆ لای پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر) وه‌ یه‌کێکیان ڕۆیشت، گوتی: جا دوو که‌سه‌که‌ له‌دیار پێغه‌مبه‌ر راوه‌ستان تایه‌کێکیان له‌که‌لێنێکی له‌ئه‌ڵقه‌ی کۆڕه‌که‌دا به‌دی کردو تیا دانیشت، وه‌ ئه‌وی تریشیان له‌پشتیانه‌وه‌ دانیشت، وه‌سێهه‌میشیان هه‌ڵی توڕاندو ڕۆیشت. جا که‌ پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر) لێ بۆوه‌ فه‌رمووی: باباسی حاڵی ئه‌م سێ که‌سه‌تان بۆ بکه‌م: یه‌کێکیان هانای برده‌ به‌ر خوداو خودا هانای دا، یه‌کێکیشیان شه‌رمی کردو خودایش شه‌رمی له‌و کرد، ئه‌وی تریشیان پشتی هه‌ڵکردو به‌ کۆڕی مه‌جلیسی ئێمه‌ ڕازی نه‌بوو، خودایش پشتی له‌و هه‌ڵکردو لێ‌ی توڕه‌بوو.

ڕاڤه‌و شیکردنه‌وه‌:
ئه‌بو واقیدی له‌یثی (24) فه‌رمووده‌ی له‌ پێغه‌مبه‌ره‌وه‌ (درودی خوای له‌سه‌ر) گێڕاوه‌ته‌وه‌ یه‌کێکیان ئه‌م فه‌رمووده‌یه‌ی ئێره‌یه‌ که‌په‌سه‌ندی هه‌ردوولایه‌ له‌بوخاریدا ته‌نها ئه‌م فه‌رموده‌یه‌ی هه‌یه‌، له‌ساڵی (68)دا مردوه‌، حه‌فتاو پێنج ساڵ ژیاوه‌، له‌مه‌ککه‌ وه‌فاتی کردووه‌، گۆڕه‌که‌ی له‌گۆڕستانی موهاجیرینه: (ت-1ل-76ف-2ز-14).
 

 

(5)

 
 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

     

                          ناوه‌رۆک


ته‌فسیری قورئانی پیرۆز  
زیکرو پارانه‌وه‌ی ئه‌مرۆ  
فه‌رمووده‌ی ئه‌مرۆ  
ووته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی   
 
 


               خزمه‌ت گوزاری

به‌ هاورێکه‌ت بلێ

کاته‌کانی نوێژ له‌ کوردستان

رۆژمێر

ئاوو هه‌وای کوردستان

په‌یوه‌ندی به‌ پێگه‌وه‌

 

 




 
 

Copyright 2004 by shamall.org All rights reserved