مه‌به‌ست چیه له ناردنى شه ریعه‌ت له‌لایه‌ن خوداوه؟


خوشه ویستانم،
زانایانى شـه‌ریـعه‌ت ئه‌فه‌رموون مه‌به‌ستى شه‌ریعه‌ت دابین كردنى به‌رژه‌وه‌ندى مروڤه‌. ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ش له 3 ئاستدان:
1-  ئاسـتى پێداویستى یه سـه‌ره‌كى یه‌كان :[
الضروريات ]
كه هه‌موو ئه‌و بوارانه ده‌گرێته‌وه كه ژیانى له‌سـه‌ر به نده‌ و به‌بێ ئه‌وانه‌ ژیان ناروا به‌رێوه.  ئـه‌م پێداویستى یه سه‌ره‌كى یانه ( پێنج)ن.
[ ا- پاراستنى دین . ب- پاراستنى گیان . ج- پاراستنى ئه‌قل.  د- پاراستنى نه‌وه ( نسـل ) . ه- پاراستنى سه‌روه‌ت.] به بێ ئه‌م پێنج خاڵه ژیان مه‌حاڵه.
2-  ئاستى پێداویستى یه ناسـه‌ره‌كى یه‌كان : [
الحاجيات ]
ئه و بوارانه ده‌گرێته‌وه كه‌خه‌ڵكى پێویستیان پێیه تى و به‌بێ ئه‌وانه‌ ژیان قورس ده‌بێ،  و خه‌ڵكى ده‌كه‌ونه‌ ناره‌حه‌تی یه وه،  وه ك: (كاره با)، ( ئاوى خواردنه وه)، (ده رمان)، ( ته له فون )....
3- ئاستى زیاده‌چاكى [
التحسينيات]
بریتى یه له‌و مه سائیلانه‌ى كه كارئاسانى ئه‌كه‌ن بۆ خه‌ڵكى و هه‌ركاتێك نه‌مان خه‌ڵكى ناره‌حه‌ت نابن،  به‌ڵام ئه‌و چاكى یه‌یان له‌كیس ئه‌چێ.
تێبینى: نموونه‌ى ئاستى (2) و(3) رێژه‌ییه،  واتا به گوێره‌ى كۆمه‌ڵگایه.
دوكانى توحوفیات و یانه‌ى ره‌شاقه.. له هه‌ندێ كۆمه‌ڵگا به‌ئاستى (2) حسابه!.

چۆن ئه‌م ئاستانه دابین ده كرێن بۆ مرۆڤایه‌تى؟

وه‌ڵام : بۆ ئاستى یه‌كه‌م دوو مه‌رج پێویسته:
( یه كه م ) : یاسایه‌ك كه ئه‌ركه ئیجبارى یه‌كانى سه‌رشانى مرۆڤ دیاری بكات.
( دووه م ) : یاسایه‌ك كه كاره قه ده‌غه كراوه‌كان دیارى بكات .

بۆ ئاستى دووه‌م وسێهه‌م: پێویسـتى یان به یاسایه‌كه كه ئه‌و پێداویستى یانه بهێننه دى.
تێبینى: له ریزبه‌ندى ( اولویات ) دا: [ پێداویستى یه سـه‌ره‌كى یه‌كان] پێش ده‌خرێن و پاشان [ پێداویستى یه ناسه‌ره‌كى یه‌كان] و پاشان تحسینیات.
سـه باره‌ت به [ پێداویستى یه سه‌ره‌كى یه‌كان ]: دین پێش هه‌موویانه، واتا پاراستنى دین گرنگتره له پاراستنى گیان ( نه فس ) .
پاش پاراستنى دین نه فس دێت [ كاتێك ( دووگیانیى ) مه‌ترسى درووست بكات له‌سه‌ر دایك، نابێ (حمل ) بكا ]،  واتا نه فس پێش ده‌خرێت به‌سه‌ر نه‌وه‌دا. هه روه ها نه‌فس پێش ده‌خرێت به‌سه‌ر ئه‌قل دا [ ئه‌گه‌ر نه شته‌رگه‌رى یه‌ك له پێناوى رزگاركردنى ژیانى مروڤێك بكرێت، به‌ڵام بپیشكه بزانێت كه‌ زه‌ره‌رو زیان به مێشكى ئه‌گات، ناچاره ( له پێناوى مانى ژیانى ئه‌وكه‌سه‌دا ) كه ئه‌و زه‌ره‌ره بدات له مێشكى چونكه پاراستنى نه‌فس پێش ئه‌قڵه. به‌ڵام پاراستنى ئه قل پێش ده‌خریت به‌سه‌ر نه‌وه‌دا، و دواى هه‌مویان له گرنگیدا پاراستنى سه‌روه‌ت دێت.

هیوادارم ســوودتان وه‌رگرتبێ له‌م بابه‌ته‌.

خواتان له‌گه‌ڵ.

 

     



 

 




 
 

Copyright 2004 by shamall.org All rights reserved